کوردستانی

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مووچەی ئەم کەسانە دابینکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای چاوەڕوانییەکی زۆر مووچەی ئەم کەسانە دابینکرا
مەودا میدیا-

دوای زیاتر لە چوار ساڵ، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بڕیاریدا مووچەی ژمارەیەک کارمەند خەرجبکات.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق ئۆفیسی سلێمانی، رایگەیاند "پارەی ئەو کارمەندانە خەرجدەکرێت کە لە ساڵی 2018 لە بنکەکانی دەنگدان چاودێری و سەرپەرەشتی سندوقەکانی دەنگدانیان دەکرد".

ئەوەشخراوەتەڕوو "بە هۆی هەندێک کێشەوە نەتوانراوە تاکوئێستا پارەکەیان بۆ خەرجبکرێت، بەڵام دوای چارەسەرکردنی کێشەکان ئێستا دەتوانن لە بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی شایستە داراییەکانیان وەربگرن".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئەو کارمەندانە ژمارەیان 150 کەسە بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان 250 هەزار دینار و کارمەندی وێستگەکە 100 هەزار دینار وەردەگرێت".

ن. ن
Qaiwan
Qaiwan