کوردستانی
د. یوسف محەمەد: سەدرییەکان دەیانتوانی ئەوەی ئێستا داوای دەکەن پێشتر لەناو پەرلەماندا داوایانکردایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت سەدرییەکان ئه‌وه‌ی ئێستا داوای ده‌كه‌ن بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌یانتوانی هه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا داوای بكه‌ن، ئاماژە بەوەشدەکات ناکرێت لایەنێکی سیاسی فشار دروستبکات.
د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "سەدرییەکان خۆیان له‌ماوه‌ی پێشوودا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان هه‌بووه و گه‌وره‌ترین كوتله بوون یان ده‌توانین بڵێن یه‌كێک بوون له گه‌وره‌ترین كوتله‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا هاوپه‌یمانییه‌كیان هه‌بوو كه زۆرینه بوون له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئه‌وه‌ی ئێستا داوای ده‌كه‌ن بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه ده‌یانتوانی هه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا داوای بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی دەستوری عێراق 1/3 ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئەتوانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن و، به ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وشێته‌وه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "سه‌باره‌ت به‌م كێشانه‌ی كه هاتووەته كایه‌وه له عیراقدا له ڕاستیدا ناكرێت ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه كۆی دامه‌زراوه‌كانی عیراق په‌كبخات و فشار بكات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و داخوازیانه‌ی كه هه‌یه‌تی".
س.ر

بیروڕا