کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا کە ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشاوە بە ستوونی کارەبادا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ 24ی ئابی 2022 لە ناحیەی شۆڕش نزیک مزگەوتی مامە ریشە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا دەستبەجێ تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122ی بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی بەهاناوەچوونی بریندارەکان گەیشتە شوێنی رووداوەکە".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدابوو کە خۆی کێشابوو بە ستوونێکی کارەبادا".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan