کوردستانی

تێزاب و پاککەرەوەی کاشی کراوەتە هەنگوینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێزاب و پاککەرەوەی کاشی کراوەتە هەنگوینەوە
مەودا میدیا-

هەرچەندە بەکاربەری هەنگوین لە کوردستاندا بەرانبەر بەرهەمهێنانی هەنگوین زۆرکەمە، بەڵام هەنگوینی کوردی دەنێردرێتە ئیمارات و هەنگوینی ژەهراوی هاوردەی کوردستان دەکرێت.

عارف شێروانی، سەرۆکی تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان رایگەیاند "بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە بەرهەمی هەنگەوانی لە کوردستاندا کەمی کردووە، بەڵام هێشتا بەشی پێویست لە کوردستاندا هەنگوین بەرهەمدەهێنرێت و بەهۆی ناوازەیی هەنگوینی کوردستانەوە زۆربەی رەوانەی ئیمارات دەکرێت".

وتیشی "12%ی هاوڵاتییانی کوردستان هەنگوین دەخۆن و ئەو رێژەیە بەرامبەر وڵاتێکی هەژاری وەک یەمەن زۆر کەمە، چونکە 58% هاوڵاتییانی یەمەن هەنگوین خۆرن".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد "هەنگوینی ئێران و تورکیا تێزاب و مادەی پاکەرەوەی کاشییان تێکراوە بۆ ئەوەی نەیبەستێ و هاوڵاتییان وابزانن هەنگوینی راستییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan