کوردستانی
بە تۆمەتی وەرگرتنی 16 ملیۆن لە کچێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە تۆمەتی وەرگرتنی 16 ملیۆن دینار لە کچێک بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی رایگەیاند "شەوی 22/8/2022 مەفرەزەیەك لە ئەفسەر و كارمەندی نووسینگەی دەربەندیخانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان تۆمەتبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان بە ناوی (ش . ن . ر) كە بە رەگەز كوردە و تەمەنی (29) ساڵە دەستگیركرد کە تۆمەتبار بە ناوی نوشتە و دوعاوە بڕی 16 ملیۆن دیناری لە كچێك وەرگرتووە و بەردەوام هەڕەشەی زۆر تووندی لێكردووە و ترساندوویەتی، پاش وەرگرتنی زانیاری ورد و ماندووبونێكی زۆر توانرا دەستگیربكرێت و رادەستی یاسا بكرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان بە پێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كردووەتەوە"، لەئێستادا تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووەتە سەرچاوەی هەرە زۆری كێشەكانی خێزان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان بە تایبەت ژنان.
س.ر

بیروڕا