ئابووری

تاکەی نرخی زێڕ بە نزمی دەمێنێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاکەی نرخی زێڕ بە نزمی دەمێنێتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزینکردووە، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانیش باس لە هۆکارەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت خواست لەسەر زێڕ زیادینەکردووە.

دلێر تاهیر، سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی زێڕەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بڕیارە لە سەرەتا یان ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دانیشتنی فیدراڵی لە ئەمەریکا بەڕێوەبچێت بە مەبەستی زیادکردن یاخود زیادنەکردنی سوودی زێڕ".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو جارێک پێش ئەنجامدانی ئەم دانیشتنە نرخی زێڕ دادەبەزێت، بەڵام دواتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا روو لە بەرزی دەکاتەوە".

سەرۆکی زەڕەنگەرانی سلێمانی وتی "هەرچەندە نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە، بەڵام هیچ جموجولێک نەکەوتووەتە بازاڕەوە بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی ئێمەوە بوو".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان