کوردستانی

بەرپرسەکان خانەنشیندەکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان لێوەردەگیرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرپرسەکان خانەنشیندەکرێن و ئۆتۆمبێلەکانیان لێوەردەگیرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات ئەو کارمەندانەی ناونیشانی ئیداری باڵایان هەیە و لە پۆستەکانیاندا دوورکەوتونەتەوە، خانەنشیندەکرێن و ئیمتیازاتەکانیان کەمدەکرێتەوە.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند "ئەو فەرمانبەرانەی بێ پۆستن بەپێی رێکارە یاساییەکان خانەنشیندەکرێن و ئیمتیازەکانیان کەمدەرکرێتەوە".

وتیشی "ئەو فەرمانبەرانەی ناونیشانی بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقام و بەڕێوەبەری گشتی و پلەی دیكەیان هەیە و لەو پۆستانەدا کارناکەن یان پۆستەکانیان لێ وەرگیراوەتەوە، خانەنشیندەکرێن یان دەخرێنە پۆستێکی نوێوە".

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشکرد "ئەو کەسانە ئیمتیازی وەک ئۆتۆمبێل و مووچەکانیان کەمدەکرێتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan