کوردستانی

مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چیتر مۆڵەتی تایبەت و گشتی نامێنێت و 10 جۆری جیاوازی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت بە هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێری کرد، لەمیانەی سەردانەکەی بڕیاریدا مۆڵەتی تایبەت و گشتی نامێنێت و 10 جۆری جیاوازی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت بە هاوڵاتییان.

بەپێی بڕیارەکە بێت مۆڵەتەکان بەمشێوەیە دەبێت:

1- جۆری A، هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.

2- جۆری B، هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

3- جۆری BE؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواوکردبێت.

4- جۆری C1؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

5- C1E؛ جۆری دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت، هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

6- CE؛ جۆری هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت، هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

7- جۆری D1Eهەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

8- جۆری D هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

9- جۆری DE؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

10- جۆری T؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواوکردبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan