کوردستانی

پێنج مۆڵگەی داعش لەناوبران

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج مۆڵگەی داعش لەناوبران
مەودا میدیا-

هێزە ئەمنییەکانی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەی هێزە ئاسمانییەکانی وەزارەتی بەرگریدا و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتەدا پێنج مۆڵگەی داعشیان بۆردوومانکرد.

فرۆکە جەنگییەکانی عیراق لە هێرشێکی ئاسمانیدا پێنج مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەکانی باشووری قەزای روتبە لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومانکرد.

هاوکات دوای هێرشە ئاسمانییەکە هێزێکی سەربازیی عیراق بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و دەستیان بە کێوماڵی ناوچەکە کرد، هەروەها تاکو ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی لەبارەی کوشتن و دەستگیرکردنی چەکدارانی داعشەوە رانەگەیەندراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan