کوردستانی

بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت نەدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت نەدرا
مەودا میدیا-

چەند رۆژێکە لیست و پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزەکانی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ دابەشکردنی تەنها بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ماوە.

هاوکات ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم لە کارنامەکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، هیچ ئاماژەیەکی بە بڕیاری دابەشکردنی مووچە نەدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەگەری هەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan