کوردستانی

دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی زانکۆی سلێمانی راگەیەنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی زانکۆی سلێمانی راگەیەنرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبووەوە و لەسەر دەستپێکردنی دەوامی ئاسایی زانکۆ و دەستپێکردنەوەی وانەکان بڕیاریدا و کاتەکەی دیاریکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022 ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاریان لەبارەی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە رێکخستنەوەی دەوامی زانکۆ و کاروباری خوێندکارانەوە دا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 10ی ئەیلولی 2022 دەوامی ئاسایی زانکۆ دەستپێبکاتەوە و پێشوازی لە خوێندکاران بکرێت و بەشە ناوخۆییەکان دابەشبکرێت, هاوکات لە17ی ئەیلولی 2022 وانەی سەرجەم بەش و کۆلێژەکان دەستپێدەکاتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan