کوردستانی
مۆڵەتی کارکردن لەم شوێنانە وەردەگیرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە شوێنە گشتییەکان، بڕیارێکی نوێی دا؛ هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نوێترین بڕیاری حکومەتی هەرێم لەسەر زمانی نووسینی شوێنە گەشتیارییەکان، رایگەیاند "لەمەودوا پێویستە لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان، لیستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و تابلۆی شوێنەکان و ناوە بازرگانییەکان، زمانی کوردی ببێتە زمانی سەرەکی".
لە راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش خراوەتەڕوو "هەر شوێنێک پابەند نەبێت، مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە".
س.ر

بیروڕا