کوردستانی

مووچەی ئەم فەرمانبەرانە کەمدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی ئەم فەرمانبەرانە کەمدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات دۆسیەی چاككراوی فەرمانبەرانی رێكخراوەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بنێرن بۆ جێبەجێكردن.

فەرمانبەرانی رێكخراوەكان نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەربوون و ساڵی 2015 دامەزرێنران، هەروەها پێشبینیدەکرێت لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا بە مووچە و ساڵی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەدا بچنەوە.

هاوکات دوای پێداچوونەوە بەشێکی زۆری ئەو فەرمانبەرانە موچەکانیان کەمدەکات، چونکە لەکاتی دامەزراندندا ساڵی خزمەتی زیاتریان بۆ نووسراوە.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan