کوردستانی
پژاک؛ شەهیدبوونی دوو ئەندامی لە قەزای ماوەت راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان- پژاک رایگەیاند، لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا بۆسەر چیای ئاسۆس لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو ئەندامیان شەهیدبووە.
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان- پژاک رایگەیاند، لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا بۆسەر چیای ئاسۆس لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دوو ئەندامیان شەهیدبووە.
لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان- یەرەک کە باڵی سەربازیی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان- پژاکە، ئاماژەی بەوەکرد "هێرشەک لەلایەن درۆنێکی تورکیاوە رۆژی دووشەممە لە ناوچەی ماوەت ئەنجامدراوە و تێیدا دوو ئەندامیان شەهیدکراوە".
باسی لەوەشکردووە "لە نیوەڕۆدا کاتێک یەکینەکانی ئێمە لە ئەرکی خۆیاندا بوون، بەر بۆردوومانی ئەو درۆنە کەوتوون و لە ئەنجامدا دوو کەس شەهید بوون".
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە 22ی ئابی 2022، درۆنێکی تورکیا چیای ئاسۆسی لە قەزای ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.
ر. ئ
بیروڕا


