کوردستانی
سلێمانی؛ بەنزینی نۆرماڵ 75 دینار لە نرخەکەی دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش دەڵێت "بەھۆی ئەو کارئاسانییەی لە دەروازەکان بۆ بازرگان کراوە رۆژانە بڕێکی زۆری بەنزین ھاوردەی سلێمانی دەکرێت".
بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانیش دەڵێت "بەھۆی ئەو کارئاسانییەی لە دەروازەکان بۆ بازرگان کراوە رۆژانە بڕێکی زۆری بەنزین ھاوردەی سلێمانی دەکرێت".
بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، لە سبەینێوە ھەموو جۆرەکان بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ھاتنی بڕێکی زۆری بەنزین، بەو پێشەبێت بەنزینی نۆرماڵ 75 دینار و موحەسەن و سۆپەر 50 دینار لە نرخەکانیان دادەبەزێت
لای خۆشییەوە محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەھۆی ئەو کارئاسانییەی لە دەروازەکان بۆ بازرگانان کراوە، رۆژانە بڕێکی زۆر بەنزین ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت و چاوەڕواندەکرێت لەچەند رۆژی داھاتووشدا نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت.
وتیشی، دابەزینی نرخی سوتەمەنی لە بۆرسەکانی جیھان ھۆکارێکی دیکەیە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین و لە رووی کوالێتیشەوە چاودێری ووردی ھەموو ئەو بەنزینە دەکرێت کە ھاوردە دەکرێت.
ر. ئ
بیروڕا


