کوردستانی

راپەڕین؛ هاوڵاتییەک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوت گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ هاوڵاتییەک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوت گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، کە بەوتەی کەسوکارەکەی "لەکاتی پاکردنەوەی مزگەوت لە قاتی دووەمەوە بەربووتەوە و گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ح . ئـ . ئـ ) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1942، پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە گەڕەکی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیه".

باسی لەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری "رۆژانە بەبەردەوامی خزمەتی مزگەوتی گەڕەکی خۆیانی کردووە و ئەمڕۆ لەکاتی پاککردنەوەی قاتی دووەمی مزگەوتەکە بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە ".

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و تەتدروستی تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan