کوردستانی
سلێمانی؛ تەقەکەرێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، لە دوای ئەوەی "سوکایەتی" بە هاوڵاتییەک کردووە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەشی کردووە و دواتر هەڵهاتووە.
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، لە دوای ئەوەی "سوکایەتی" بە هاوڵاتییەک کردووە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەشی کردووە و دواتر هەڵهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین سكاڵای له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد، كه به وته‌ی سكاڵاكار سوكایه‌تی پێكردووه و دواتر بەماتۆڕسکیل دوای كه‌وتووه و ته‌قه‌ی له ئوتۆمبێله‌كه‌ی كردووه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە "هه‌روه‌ها له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌دا كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمه‌تبار (د، ت، م) له‌دایكبووی 2003 دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
ر. ئ
بیروڕا


