کوردستانی
چەند زانیارییەکی نوێ لەبارەى مۆڵەتى نوێی شۆفێرى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو مۆڵەتە نوێیەی کە بە سیستمی دیجیتاڵی دەردەچێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ناوخۆی کوردستان و عیراق بەکاردەهێندرێت، لە دەرەوەی وڵات بەکارنایات، وتیشی "بڕی 65 هەزار دیناری تێدەچێت".
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لیدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "سیستمی نوێی مۆڵەتی دیجیتاڵێ تەنها لە ناوخۆی کوردستان و عیراق کاری پێدەکرێت و بۆ وڵاتانی دەرەوە کاری پێناکرێت".
باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک مۆڵەتی گشتی هەبێت و نوێیبکاتەوە "سێ جۆر مۆڵەتەی پێدەدرێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی قەمەرەی تایبەت و پاس و تەکسی".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی نووسراوێکى وەزارەتى ناوخۆ مەرجى نوێکردنەوەى مۆڵەتى شۆفێرى تەواوکردنى پشکنینە پزیشکییە پێویستەکانە لەلایەن شۆفێرەوە.
ر. ئ

بیروڕا