کوردستانی

پێدانی مووچەی ئەم توێژە بەردەوامدەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی مووچەی ئەم توێژە بەردەوامدەبێت
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.  
  
بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى کە تێدا هاتووە، ئەو بڕیارە  بۆ زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان دراوە.  
  
دەقى راگەیەنراوەکە:  
  
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئابی 2022, بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.  
  
فەرمانگەی میدیا و زانیاری  
  
25ی ئابی 2022 

ر. ئ


Qaiwan
Qaiwan