کوردستانی

بەهۆی سەرپێچییەوە 28 بەنزینخانە سزادران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی سەرپێچییەوە 28 بەنزینخانە سزادران
مەودا میدیا-

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد 28 بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران، هەروەها ناوی بەشێکیان بڵاوکراونەتەوە.
                                                                                            
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022 پارێزگای هەولێر رایگەیاند "لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (59) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (28) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.25، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (242) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (6) بەنزینخانەى تر بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە".

ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى گارە 
دووەم/ وێستگەى لاوان
سێیەم/ وێستگەى ڕزگارى
چوارەم/ وێستگەى نێلا
پێنجەم/ وێستگەى هەرێم
شەشەم/ وێستگەى کاکە  

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لەئێستادا بەرھەمی بەنزینی جۆری 800 دینارى نۆرماڵ بە کوالێتییەکی باش لەبەنزینخانەکاندا دەست دەکەوێت و لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنى بەنزینخانەکانیش ھەوڵەکانیان چڕترکردووەتەوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری رێکاری یاسایی پێویست بەرانبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قایمقامییەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە". 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan