کوردستانی
سزای دانیشتووانی سلێمانی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە هەرێمی کوردستان ململانێ سیاسییەکان گەیشتووەتە ئاستێک سزای هاوڵاتییان دەدرێت، بە جۆرێک سەرچاوەی داهاتی ناوچەیەک وشکدەکرێت و داهاتەکەی دەبرێت بۆ ناوچەیەکی دیکە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "بە پلان خاڵی سنووری باشماخ بەرەو وشکبوون دەبرێت بە جۆرێک داهاتی خاڵە سنوورییەکە 50% کەمیکردووە و داهاتی ئەم مانگەی تەنها هەشت ملیار دینارە".
ئەو ئەندامی پەرلەمانەی کوردستان وتیشی "هاوکات بە هۆی رێکەوتن و ئاسانکاری زیاتر، داهاتی خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران 40% زیادیکردووە".
هەروەها عەلی حەمەساڵح پێی وایە کەمکردنی داهاتی باشماخ لە زیانی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانییە و تەنها ئەوان باجەکەی دەدەن، چونکە داهاتی خاڵە سنوورییەکان سەرچاوەیەکی گەورەی دابینکردنی موچە و خزمەتگوزارییەکانە".
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەیەکە پرسی سزادان و گەمارۆدانی سلێمانی، بابەتی گەرمی ژمارەیەک سیاسەتمەدار و چالاکوانی مەدەنی کوردستانە.
س.ر

بیروڕا