کوردستانی
تەرمی گەنجێکی 19 ساڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد بەیانی تەرمێک لەناو بینایەکی هەیکەل لەسەر رێگەی نێوان هەولێر - کەرکوک، ئاماژەبەوەکراوە ئەو هاوڵاتییە ماوەی 10 رۆژە لە ماڵ چووەتەدەرەوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئابی 2022 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی تەرمێک لە نێو بینایەکی هەیکەل لە سەر رێگەی نیوان (هەولێر - کەرکوک)، دوای ئەوەی تیمێکی لێکۆڵینەوە لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوشتن چوونە شوێنی مەبەست لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەسێک بەناوی (ئەمین ئومێد عەبدولکەریم) تەمەن (19) ساڵ لە نێو بیناکە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ناوبراو ماوەی 10 رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و بێ سەروشوێن بووە، بەهۆی تێکچونی شێوەی تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بەهۆکاری ڕاستی گیان لەدەستدانی ناوبراو".
س.ر
س.ر
بیروڕا