کوردستانی
نەخۆشییەک لەناو هاوڵاتییاندا بڵاودەبێتەوە و هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەتای سکچوون و رشانەوە جارێکی تر و لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە و دەیان کەس لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
ئەرکان محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی تووشبوون بە پەتای سکچوون و رشانەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان زیادیکردووە".
بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا بەهۆی نالەباری دۆخی تەندروستیانەوە 17 کەس لە نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار لەژێر چاودێری وردی تەندروستیدان".
ئەوەش لەکاتێکدایە نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار رایگەیاند "تەنها رۆژی 8/23 زیاتر لە 35 نەخۆش بە هۆی تووشبوونیان بە پەتای سکچوون هێنراونەتە نەخۆشخانەکە".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەڕیوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند "رۆژانە سەرووی 30 کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای سکچوون سەردانی نەخۆشخانەکانی ئەو شارە دەکەن".
س.ر

بیروڕا