کوردستانی

نەخشەیەکی جوگرافی نوێی کەرکوک بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخشەیەکی جوگرافی نوێی کەرکوک بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

كۆمپانیای تێنووس بە هاوکاری کتێبخانەی کارێز لە شاری کەرکوک، یەکەمین نەخشەی جوگرافی ئێستای شاری کەرکوکیان بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکردەوە.

تاریق کارێزی، خاوەن کتێبخانەی کارێز رایگەیاند "بۆ ئامادەکردنی نەخشەکە چوار ساڵ بە بەردەوامی کاریان کردووە، بە مەبەستی نوێترین و پوختەترین نەخشەی شاری کەرکوک بەردەوام کاریان لە نەخشەکە کردووە".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە دەیان ساڵی رابردوودا و لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریب لە سنووری پارێزگەی کەرکوک، ناوی دەیان گوند و گەڕەک و چەم و کارێز و گرد و چیای شاری کەرکوک گۆڕاون بۆ زمانی عەرەبی و تورکی.


س.ر
Qaiwan
Qaiwan