کوردستانی
مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەوڵەکانی بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە زانکۆکاندا خستووەتەگەڕ.
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بە مەودامیدیا رایگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران داوایانکردووە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لە داهاتی زانکۆکاندا خەرجبکرێت، بەڵام بەهۆی کەمیی داهاتی زانکۆکانەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکارییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی رەتکردەوە و دواجار بڕیاردرا لەسەر بودجەی گشتیی شایستە دارییەکان خەرجبکرێت".
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد "سەرەڕای نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەکاندا، بەڵام چاوەڕێی نووسراوی فەرمی زانکۆکانن بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکەن".
هەروەها سەبارەت بە ئەگەری دامەزراندنی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ، د.توانا نەجەف رایگەیاند "لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای روونکردنەوەیان لێکراوە سەبارەت بە تێچووی دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا جارێکی دیکە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی داوەتەوە".
لەبارەی بە دەنگۆی پێشکەشکردنی کارنامە و پرۆژەی نوێی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران د.توانا نەجەف رایگەیاند "پێشکەشکردنی کارنامە و پرۆژەی وەزارەتەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە و تاکو ئێستا ئاگادارنەکراونەتەوە تاوەکو لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا کارنەمە و پرۆژەی نوێ پێشکەش بکەن".
س.ر

بیروڕا