کوردستانی
کەسێک لە مردن رزگارکرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ هاوڵاتییەكیان لە هەوڵێكی كوشتن رزگاركرد و تۆمەتباری رووداوەكەشیان دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەكانی پۆلیس كە لە ماڵێكدا لە گەڕەكی بەكرەجۆ شەڕبووە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دەستگیربكرێت كە بە چەقۆ ھەوڵی كوشتنی ھاوڕێیەكی دابوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە "ھێزەكانی پۆلیس بریندارەكەیان گەیاندە نەخۆشخانە و لە مردن رزگاریانكرد و لە ئێستادا تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵی 2003، عەرەب بووە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".
س.ر
بیروڕا