کوردستانی
عەبدولستار مەجید: بە قاچاخ ئاژەڵ دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بە قاچاخهێنانی ئاژەڵ و مەڕوماڵاتەوە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بە تەواوی لە مەترسیدایە، بە جۆرێک سەدان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان مایەپوچ بوون.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە بە قاچاخ ئاژەڵ و مەڕوماڵات دەهێنرێتە کوردستان، هەروەها لە خاڵە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە قاچاخ ئاژەڵ دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی ئاشکراکرد "بە هۆی بە قاچاخ هێنانی ئاژەڵ و مەڕوماڵاتەوە ملیۆنان دۆلار پارەی هەرێمی کوردستان دەچێتە دەرەوە و هەروەها سەدان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان مایەپوچ بوون".
س.ر

بیروڕا