کوردستانی

ئەمەریکا ئامارێکی ترسناک لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا ئامارێکی ترسناک لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا-

رێکخراوێکی ئەمەریکی ئاماری قوربانییەکانی هەرێمی کوردستانی بە هۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەبێت لە ماوەی حەوت ساڵدا چوار هەزار جار بۆردوومانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

ڕێکخراوی (C.T.P) ئەمەریکی لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "لە ساڵی 2015وە تورکیا چوار هەزار جار ھێرشی ئاسمانی و زەمینی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".

وتیشی "بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیاوە 123 ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لەو ژمارەیە شەش کەسیان منداڵن، هەروەها لە ھێرشەکانی تورکیادا 55 جوتیار و شوان لەکاتی سەرقاڵییان بە ئیشەکانی خۆیانەوە کوژراون"، هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو "زیاتر 500 گوند لە ھەرێمی کوردستان مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan