کوردستانی

خانەقین؛ کوڕ و دایکێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژران

مەودا میدیا - سلێمانی |


خانەقین؛ کوڕ و دایکێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژران
مەودا میدیا-

ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کوڕ و دایکێک دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراون.

تەڵعەت رفعەت، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:45 خولەک روویداوە و ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە هەڵهاتوون.

باسی لەوەشکرد، تەرمی کوڕ و دایکەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی باقوبە لە ناوەندی پارێزگای دیالە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسی بەختیارییەوە کراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کوڕەکە تەمەنی 27 ساڵە و پێشمەرگەیە و دایکەکەش تەمەنی 54 ساڵە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan