کوردستانی

گەنجێکی 17 ساڵ لە بەنداوی دهۆک خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی 17 ساڵ لە بەنداوی دهۆک خنکا
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە ناو بەنداوی دهۆکدا خنکاوە.

سەرچاوەیەک لە دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی دهۆک خنکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ماوەیەکی کورت لە رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی شارەکە تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و رەوانەی داد پزیشکی دهۆک کراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan