کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی نمەباران دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شارەزایەکی دیاری کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکەن بە گوێرەی نەخشەکانی کەشوهەوا لە مانگی ئەیلول نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی هەرێم دەستپێبکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەهۆی هەندێک لە بارستە هاوی سارد پێشبینی دابەزینی دەکرێت.
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای دایاری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا سەبارەت بە دەنگۆی بارانبارین لە مانگی ئەیلولی داهاتوو رایگەیاند "تاوەکو ئیستا هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارینی سەرتاسەری نییە، ئەویش بەپێ ئەو نەخشە و سەرچاوانەی کە لەبەردستمانان".
ئاماژەی بەوەشدا "بەڵام ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە نمەباران ببارێت وەک ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەویش تاوەکو ئیستا ناوچەکان دیاریکراو نییە".
سەبارەت بە پلەکانی گەرماش وتی "لە مانگی ئەیلول (9) هەندێ کات پلەکانی گەرما دابەزیت بەهۆی بارستە هەوا ساردەکانەوە، بەڵام زۆربەی کات پلەکانی گەرما لە سەرووی 40 پلەی سەدی دەمێنێتەوە".
ر. ئ

بیروڕا