کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دەستووری نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی دەستووری نییە
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی نامەكەی كۆمپانیای سۆمۆ دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی ئەو كۆمپانیایە بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

23ی ئابی 2022 كۆمپانیای (سۆمۆ) بەیاننامەیەکدا، كە رێكاری یاسایی لە دژی كڕیاران و بازرگانانی نەوتی هەرێمی كوردستان دەگرنەبەر، لە بەرانبەردا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان، وەڵامی نامەكەی داوەتەوە و دەڵێت "نامەكەی كۆمپانیای سۆمۆ هیچ نییە، جگە لە دڵۆپێكی دیكە لە زانیاریی هەڵبەستراو و چەواشەكارانە و بەشێكە لە شەڕێكی سیاسی".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو شەڕەی كۆمپانیای سۆمۆ، هەوڵێكە بۆ تێكدانی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دروستكردنی بەربەستە لەبەردەمیاندا، كە ئەمەش درێژكراوەی هەمان سیاسەتی دادگەی فیدراڵییە، كە دژی هەرێمی كوردستان گرتوویانەتەبەر".

بۆیە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، رەخنەی لە دادگەی باڵای فیدراڵی گرتووە و جەختی لەوەشكردووەتەوە "كە بڕیارەكەی پێشووتریان دەستووری نییە، لەبەرئەوی خودی دادگەكە بەپێی دەستووری فیدراڵی پێكنەهاتووە، هەربۆیە بڕیارەكانیشی هیچ قورسایییەكی یاسایی لە عیراق و شوێنەكانی دیكەشدا نییە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan