کوردستانی
هەپەگە کوژرانی حەوت سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان حەوت سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێم و باکوری کوردستان کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تیمی گەڕۆکی گەریلاکانیاندا لە ناوچەکانی بۆتان و زاپ و مەتینا حەوت سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و سێ سەربازیشیان بریندارکردووە.
باسی لەوەشکردووە، سوپای تورکیا 46 جار بە بۆمبی ئەتۆمی بچوک و چەکی کیمیایی و 18 جاریش بە ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر و 10 جاریش بە فڕۆکەی شەڕکەر و بەدەیان جاریش بە کاتیوشا و چەکی قورس ناوچەکانی ژێر دەستی گەریلاکانیان بۆردۆمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای تورکیا بە ھەڵگیرساندنی ئاگر کە دوکەڵی ژەھراوی بڵاودەکەنەوە، ھەوڵدەدەن دوکەڵ بخەنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە، بەڵام بەھەموو ئەوانەشەوە تائێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکانی خۆی.
ر. ئ

بیروڕا