کوردستانی
ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەریای یۆنان گیریانخواردبوو رزگارکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی ماوەی دوو رۆژبوو لە ئاوەكانی یۆناندا گیریانخواردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە رزگاركران.
سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی ماوەی دوو رۆژبوو لە ئاوەكانی یۆناندا گیریانخواردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە رزگاركران.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند، لە دوێنێوە نزیكەی 80 كۆچبەری كورد كە ژن و منداڵیان لەگەڵدایە لەنێو بەلەمێكی پەككەوتوودا لە ئاوەكانی یۆنان ماونەتەوە، دوای ئەوەی قاچاخچییەكەیان جێهێشتبوون.
ئاماژەی بەوەکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی یۆنان گەیشتنە لای بەلەمە پەككەوتەكەیان و كۆچبەرەكانیان بەرەو یۆنان گواستەوە.
https://www.facebook.com/Ari.Jalal.Muhealddin/videos/398569628884615/
ر. ئ
بیروڕا


