کوردستانی

یۆنان 33 کۆچبەری بەزۆر رەوانەی کەناراوەکانی تورکیا کردووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یۆنان 33 کۆچبەری بەزۆر رەوانەی کەناراوەکانی تورکیا کردووەتەوە
مەودا میدیا-

 دەزگای لوتکە رایدەگەینێت، تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا 33 کۆچبەریان رزگارکرد کە بەزۆر لەلایەن یۆنانەوە گەڕاوێنراونەتەوە.

کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاند، شەوی رابردوو تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەیەکانی  تورکیا (33) کۆچبەری نائاساییان رزگارکرد،  کە لەلایەن  وڵاتی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرابوونەوە  بۆ  ئاوەکانی  خاکی تورکیا  لە دەریای ئیجەدا.

بەپێی  زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ناحیەی چەشمێ لە رۆژئاوای ویلایەتی ئیزمیر رزگارکراون، کە لەناو دوو بەلەمی رزگار کردندا بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمە کەناراوەکان دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان کۆچبەرەکانیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچبەرانی موگلە کردووە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan