کوردستانی

لەمەولا 83 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەولا 83 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا-

بڕیاردرا لەمەولا کەمئەندامان ببنە خاوەن میراتی خانەنشینی دایکوباوکیان. هەروەها پارەیەکی دیکەشیان بۆ خەرجدەکرێت.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان راگەیاند "ئەوانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن وەک مەنگۆل و بیرکۆل و کەمئەندامان کە مانگانە 150هەزار دینار لە حکومەت وەردەگرن، دوای مردنی دایک و باوکیان دەتوانن ببنە میراتگری مووچەی خانەنشینییەکەی باوک و دایکیان".

وتیشی "پێشتر پێدانی مووچەی خانەنشین بەو کەسانە راگیرا بوو، بەڵام بڕیاردرا لەمەولا هەردوو مووچەکەیان پێبدرێت".

ئەوەشی ئاشکراکرد "مووچە راگیراوەکانی رابردووشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".

هاوکات وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند "ئەو کەسانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە ژمارەیان 83 هەزار کەسە لە هەرێمی کوردستان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan