کوردستانی

فوئاد حسێن دەچێتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فوئاد حسێن دەچێتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

فوئاد حسێن ئەمڕۆ بەسەردانێک دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە، تەوەری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، هەروەها کێشەکانی عیراق و پیکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیان دەبێت.

 فوئاد حسێن، سەرۆکی لیژنەی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئابی 2022 سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە. ئامانج لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، دۆخی هەرێمی کوردستان و زیادبوونی هاوئاهەنگییە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ قۆناخی داهاتوو لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق.

کێشەکانی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستەکان لە حکومەتی داهاتووی عیراق وایکرد لە ماوەی رابردوودا، دوو جاری دیکە فوئاد حسێن بێتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببێتەوە و تاوەکو رێکبکەون لەسەر یەکهەڵوێستی و یەک وتاری لە بەغدا.

لە 10ی 10ی 2022 هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بەڕێوەچوو، ئێستا دوای زیاتر لە 10 مانگ نەتواندراوە حکومەتی نوێی عیراق پێکبهێندرێت، ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان عیراقی بەرەودۆخێکی ئاڵۆز و ناجێگیر بردووە، ناشزانرێت ئەو دۆخە تا کەی بەردەوامدەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan