کوردستانی
نرخی مریشک هەرزان دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
نرخی مریشکی زیندوو دابەزیوە بەجۆرێک لەئێستادا کیلۆیەک مریشک لەنێوان هەزار و 900 دینار بۆ دوو هەزار دیناردایە، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانیش دەڵێت "هۆکارەکەی زۆری مریشک و مانەوەیانە لە هۆڵەکانی بەخێوکردندا".
نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە سەبارەت بە خراپی دۆخی خاوەن کێڵگەکان و گرانی نرخی عەلەف و پێداویستییەکانی دیکە و بەڵێنیان پێداوین کێشەکانمان بۆ چارسەربکەن هاوکاری زیاتری کێڵگەکان بکەن".
وتیشی "هۆکاری ئەو دابەزینە لە نرخی مریشکدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێستا بەشیکی زۆر لە کێڵگەکان پڕن لە مریشک و حکومەت رێستۆرانت، چێشتخانە و وەزارەتەکان ناچارناکات کە مریشکی زیندووی ناوخۆ بکڕن، ئەوەش وایکردووە مریشکی ناوخۆ لە کێڵگەکان بمێننەوە و خاوەنی کێڵگەکانیش لە ترسی زەرەر بە هەرزان دەیفرۆشن، هەرچەندە واش هەر زەرەد دەکەن".
نازم عەبدوڵڵا وتیشی" تاکە بەرهەمی ناوخۆ کە دەتوانێت پێویستی وڵات پڕبکاتەوە و لێشی هەناردەبکرێت مریشکە، بەڵام بەداخەوە حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر خەمساردن لە ئاست ئەو بەرهەمە گرنگەدا".
ر. ئ

بیروڕا