کوردستانی

نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی ئۆتۆمبێل بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جمەیدێت، خاوەنی پێشانگای رامان خەسرەو دەڵێت "نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە و بازاڕی کڕین و فرۆشتنیش گەرمە".

رامان خەسرەو، خاوەنی پێشانگای رامان لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێوەیەکی گشتی نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە بەتایبەت ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان لەسەرووی 2015 ەوەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و پێشانگاکان جمەیدێت لە کڕیار و فرۆشیار".

ئەوە لەکاتێکدایە باس لەوە دەکرا بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی لە عیراقدا دەگوزەرێت بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل خاوبووتەوە و کڕین و فرۆشتن کەمبووەتەوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan