کوردستانی
فازڵ میرانی: لە ئەگەری بەردەوامی ناکۆکییەکان دۆخی عیراق ئاڵۆزتردەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان، دۆخی عیراق ئاڵۆز دەبێت، ئاماژە بەوەشدەکات هێشتا پێمان وایە کەسی ژیر هەن و کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی عیراق لەم دۆخە.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانەی وتارێکیدا لەبارەی دۆخی عیراقەوە رایگەیاندووە "لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناکۆکییەکان، دۆخی عیراق ئاڵۆز دەبێت و هاوشێوەی جەنگی عیراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو و شەڕی ناوخۆیی لوبنان لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە لە هەرێمی کوردستان ئامادە نین بۆ هیچ سەرکێشیەک کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی بسووتێنێت یان زیان بە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بگەیەنێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هێشتا پێمان وایە کەسی ژیر هەن و کاردەکەن بۆ دوورخستنەوەی عیراق لەم دۆخەی پێشبینیی بۆ دەکەین، ئێمەش لە کوردستان هەوڵدەدەین ببینە توخمێک بۆ بەهێزکردنی عیراق".
س.ر

بیروڕا