کوردستانی
لەبەر ئەم هۆکارە لە بازاڕەکاندا نرخی شمەک و خۆراک گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی هاوردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا و رووسیا بۆ دەرەوەی وڵات نرخی خۆراک و شمەکەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژەی بەوەکرد نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکاندا زیاتر دادەبەزێن.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی لەبارەی نرخی خۆراک و شمەک لە بازاڕەکاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هاوردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا و رووسیا بۆ دەرەوەی وڵات نرخی خۆراک و شمەکەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی گەنم 50 دۆلار دابەزیوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی زەیت کارتۆنی لە 63 هەزارەوە بۆ 49 هەزار دینار دابەزیوە، هەروەها مادەکانی دیکەش بە گشتی نرخیان دابەزیوە، هۆکارێکی دیکەش بۆ دابەزینی نرخی ئەو مادانە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانە".
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی سلێمانی وتی "بەردەوامی هەناردەکردن و هاوردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە بۆ جیهان وادەکات نرخی خۆراک و شمەکەکان زیاتر روو لە دابەزین بکات".
س.ر

بیروڕا