کوردستانی

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

 سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کێشەی گەورەمان هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات لەئێستادا بەرهەمهێنانی کیلۆیەک مریشک سێ هەزار دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت، بەڵام ئەوان بە هەزار و 900 دینار بۆ دوو هەزار دینار دەیفرۆشنەوە کە ئەوەش زیانێکی گەورەی رووبەڕووی خاوەن کێڵگەکان کردووەتەوە.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کێشەی گەورەمان هەیە کە خۆی لە گرانی نرخی ئالیک و سوتەمەنی، بوونی مریشکی بەستووی هاوردە لە بازاڕەکاندا و کێشەی بە بازاڕکردن و ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا دەبینێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا بەرهەمهێنانی کیلۆیەک مریشک سێ هەزار دینار لەسەر خاوەن کێڵگەکان دەکەوێت، بەڵام ئەوان بە هەزار و 900 دینار بۆ دوو هەزار دینار دەیفرۆشنەوە کە ئەوەش زیانێکی گەورەی رووبەڕووی خاوەن کێڵگەکان کردووەتەوە و زیانی نزیکەی 80 ملیار دینار بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە".

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "کەرتی بەخێوکردنی پەلەوەر و کێڵگە پەلەوەرییەکان تاکە کەرتە لە سەرانسەری عیراقدا، کە پێشکەوتنی بەرچاو زۆر باشی بەخۆوە بینیوه‌ و توانراوە بەهۆی ئەو کێڵگە پەلەوەریانەوە 400 - 500 هەزار هەلی کاری بۆ هاوڵاتییان بڕەخسێندرێت و ئەگەر کێڵگە پەلەوەرییەکان لەناو بچێت ئەوە ئەو کەسانەش بێکار دەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan