کوردستانی

کۆمەڵەی کەمئەندامان: سکاڵا لەسەر چالاکوانانی بواری ئاژەڵان تۆماردەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمەڵەی کەمئەندامان: سکاڵا لەسەر چالاکوانانی بواری ئاژەڵان تۆماردەکەین
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەمڕۆ لە گردبوونەوەیەکدا چالاکوانانی بواری ئاژەڵان و رێکخراوەکانی پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان ناڕەزایەتییان دژی کۆکردنەوەی (سەگی بەرەڵا) لە ناوچەیەکی دیاریکراو دەربڕی و یەکێک لە دروشمەکانیان "پەناگە بۆ کەمئەندامانە، نەک کوشتنی زیندووەکان" بوو، ئەوەش کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییەکانی توڕەکرد و پێیان وایە "سوکایەتییان پێکراوە".

سامان رەشید، سەرۆکی کۆمەڵەی کەمئەندامان لە لێدوانێکدا تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "پێویستە هەرچی زووە ئەو چالاکوانانە و رێکخراوەکانیان داوای لێبوردن لە کەمئەندمان بکەن و روونکردنەوە لەسەر ئەو دروشمەبدەن کە بەرزیانکردووەتەوە".

راشیگەیاند "بەچ  هەق ئەقڵێکی ناڕۆشنبیریان وشەی كەمئەندامانیان تێكەڵ بەدروشمەكانیان كردووە، لەم نیشتیمانەی تیایدادەژین هەزاران كەمئەندام  هەیە، بۆیە دەبێت داوای لێبووردن بکەن، بە پێچەوانەوە سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین".

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ناڕەزای هاوڵاتییان لە سەگی بەرەڵا، لەلایەن شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی سەگی بەرەڵا لە ناوچەیەکی نزیک عەربەت و دروستکردنی شوێنێکی تایبەت بۆیان دەستیپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا دەستکرا بە کۆکردنەوەیان.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan