کوردستانی

هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

تەرمی هاوڵاتییەک لە ناوچەیەکی هەولێر دۆزرایەوە، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "هیچ ئاسەوارێک لەسەر جەستەی تەرمەکە نییە".

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە بارەی دۆزینەوەی تەرمێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی ئەو شارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناسنامە و تەلەفونێکی شکاوە و کەلوپەلی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە نزیک تەرمەکە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لەدایکبووی 1998ە و ناوی (ئەحمەد سەرکەوت) تۆفیقە و خەڵکی هەولێرە و هیچ ئاسەوارێکی دەرەکی لە جەستەیدا نییە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan