کوردستانی
ئایا ئەو خۆڵبارینەی رووی لە عیراق کردووە، هەرێم دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەندێک ناوچەی عیراقی بەچڕی گرتووەتەوە، بەشێوەیەکی لاواز ناوچەکانی گەرمیان، کەرکوک و هەولێر دەگرێتەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی هەرێم نابێت.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێک خۆڵبارین ناوچە جیاجیاکانی عیراقی گرتووەتەوە، لەبارەی ئەوەی ئایا شەپۆلکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای دیاری کەشناسی بەم شێوەیە روونکردنەوە دەدات "ئەو شەپۆلە ناوچەکانی گەرمیان، کەرکوک و هەولێر بە لاوازی دەگرێتەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نابێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "شەپۆلەکە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەو شێوە چڕەی ناوچەکانی عیراق نییە، تەنها لە لاواز بۆ مامناوەندە بۆ ناوچەکانی گەرمیان، کەرکوک، چەمچەماڵ و بەشێکی شاری هەولێر مامناوەندە بۆ ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لاوازە".
ئاشکراشیکرد "ئەگەری هەیە ناوبەناو بەهۆی چالاکبوونی بای باکووری رۆژهەڵات هەندێ لە کاتەکانی رۆژ گۆڕانکاری رووبدات".
ر. ئ

بیروڕا