کوردستانی

بە وێنە... داعش پێشمەرگەیەک سەردەبڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە وێنە... داعش پێشمەرگەیەک سەردەبڕێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە دەشتاییەکانی جەبەل بۆر لە دەوروبەری کەرکوک لە هێرشێکدا داعش دوو پێشمەرگە دەڕفێنن و یەکێکیان سەردەبڕن و ئەوەی دیکەش بێ سەروشوێنە.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو لەدەشتاییەکانی جەبەل بۆر ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستانی داعش بە ماتۆڕسکیل دوو گەنجی کوردیان رفاند.

مەودا میدیا زانیویەتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە گەنجەکان بەناوی (عەلی کاکە عەلاو رەزا) تەمەن 39 ساڵ کە پیشەی پێشمەرگەیە بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.

سەبارەت بە هاوڕێکەی دیکەی کە لەگەڵیدابووە دەوترێت، ناوی (ئارام هادی)یە و تائێستا بێسە رو شوێنە و نازانرێت چی بەسەرهاتووە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan