کوردستانی
تورکیا ئەم ناوچەیەی هەرێمی کوردستانی بۆردوومانکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نزیک چیای قەرەچوغی بۆردوومانکردووە، بەڵام بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چیای قەرەچوغی بۆردوومانکردووە، بەڵام بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
وتیشی "ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکراوە هێزەکانی 80 پارتی و چەند بنکەیەکی چاودێری پەکەکەی لێیە کە چاودێری کەمپی مەخموور دەکەن و بۆردوومانەکە نزیکەی حەوت کیلۆمەتر لە کەمپەکەوە دووربووە و زیانی نەبووە".
کەمپی مەخموور کە لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بە بە کەمپی "پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی" دەناسێندرێت، زیاتر لە 12 هەزار کەس لێی نیشتەجێن کە لایەنگر و کەسوکاری گەریلاکانی پەکەکەن.
ر. ئ

بیروڕا