کوردستانی
گروپێکی تیرۆریستی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تاقمێکی نەنوستوی تیرۆریستانی داعش لە قەزای بازیان راگەیاند کە ویستوویانە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "لەچەند رۆژی ڕابردوودا لە قەزای بازیان لە ھەندێک شوێنی گشتیی دروشمی داعش دەنووسرێت و پاش ئەم رووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ژوری ئۆپراسیۆن پێکھێنرا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بە دەستکەوت و شوێن و ناسنامەی تیرۆریستان ئاشکراکران و خرانە ژێر چاودێری وردەوە ، پاش رەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە لەچوارئۆپراسیۆن و ھەڵمەتی جیاجیادا ھەر چوارتیرۆریستی تاقمەکە (ر ، ج)، (ر ، ج ، ح)، (ئ ، س) ، (م ، ج) لەرۆژی 27ی ئابی 2022 کە بەرەگەز کوردن لە بازیان دەستگیرکران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پاش لێکۆڵینەوە بەپێی دانپێدانانیان تیرۆریستان مەرامیان بووە چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن لەسنوورەکە دژی دامەزراوەکانی حکومەت ئارامی لەخەڵک تێکبدەن لەبارەی ئەم دۆسێیەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەبەر ھەستیاری کەیسەکە ھەندێ زانیاری بەنھێنی ھێڵراونەتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەینەوە ھێزەکانمان بە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی دیکە بەردەوام لەئەرکدان بۆ پاراستی سەروماڵی ھاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان و ئەوانەی لە دادگە ھەڵھاتوون".
س.ر

بیروڕا