کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستـان هاوکـار دەبـێـت لە چارەسەرکردنی کێشەی لایەنەکانی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رووداوەکانی بەغداوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرانبەر ئەو رووداوانەی کە روویداوە.
له په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "له نزيكه‌وه و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات دهڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت".
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، " له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عیراقييهكاندا".
وتیشی "دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووە "دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگهيشتنى لايه‌نه عیراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عیراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن".
س.ر

بیروڕا