کوردستانی

گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران راگیرا
مەودا میدیا-

دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بەشێوەیەکی کاتی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران راگیراوە، ئەوەشخراوەتەڕوو جوڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئابی 2022 دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بە نیازن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن گەشتکردن راگیراوە، چونکە لە لایەن مەرزی تەمەرچین ئاگادارکراینەوە تاوەکو کاتێکی نادیار جوڵەی گەشتیاری راگیراوە".

لە راگەیەندراوەکەی دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووە "جوڵەی بازرگانیی لە مەرزەکە بەردەوامی دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan